Sign in

Rudaw

@rudawmedia.bsky.social
350 followers 5 following 76 posts
PostsRepliesMedia
Rudaw @rudawmedia.bsky.social · 16/04/2025
نێچیرڤان بارزانی دەڵێت، له‌ دۆخ و ئاڵنگارييه‌كانى ئێستاى ناوچه‌كه‌دا، پێويسته‌ پەرلەمانی کوردستان کارا بێت، بۆ ئەوەش داوا لە لایەنەکان چى زووتره‌ كابينه‌ى تازه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پێكبهێنن. زانیاریی زیاتر: www.rudaw.net/sorani/kurdi...
010
Rudaw @rudawmedia.bsky.social · 16/04/2025
پێتوایە دەنگی پێویست بهێنێت؟ سوودانی لە سلێمانییەوە رایگەیاند، خۆی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران بەربژێر دەکاتەوە زانیاریی زیاتر: www.rudaw.net/sorani/middl...
010
Rudaw @rudawmedia.bsky.social · 11/03/2025
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ لە 55ـەمین ساڵیادی رێككه‌وتننامه‌ی 11ـی ئازاری 1970، پەیامێکی بڵاوکردەوە. تەواوی پەیامەکەی: www.rudaw.net/sorani/kurdi...
030
Rudaw @rudawmedia.bsky.social · 11/03/2025
www.rudaw.net/sorani/kurdi...
rudaw.net
سەرۆک بارزانی: رێککەوتننامەی 11ـی ئادار هەڵگری وانەی ستراتیژی و گرنگ بوو
سەرۆک بارزانی رایگەیاند رێككەوتننامەی 11ـی ئاداری 1970 وای کرد دەرفەتە بێتە کایەوە کە گەلی كوردستان بتوانێ كار لەسەر خۆبەڕێوەبردن و بەهێزكردنی زمان و كولتوور و دابینكردنی سەقامگیری بكات.
010
Rudaw @rudawmedia.bsky.social · 26/02/2025
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان: ئەوەی لە عێراق هەیە مەرکەزیەتە، مامەڵەی عێراق لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەموو شتێکە تەنیا فیدراڵی نییە
030
Rudaw @rudawmedia.bsky.social · 25/02/2025
کۆمیتەی خەڵاتی جیهانیی شیفا گەردی حەوتەمین خەڵات دەبەخشێتە ژنە رۆژنامەڤان لەیلا مۆلانا ئالێن و دەڵێت: لە دوو ساڵی رابردوودا لە ئیسرائیل و فەلەستین کاری رۆژنامەڤانیی بنکۆڵکاری زۆر باشی کردوون، هەروەها ساڵی رابردوو راپۆرتی بنکۆڵکاری لەبارەی ستەمکارییەکان و چیرۆکە مرۆییەکان لە سووریا کردوون.
011
Rudaw @rudawmedia.bsky.social · 25/02/2025
ئەمڕۆ خەڵاتی شیفا گەردی دەبەخشرێت؛ بە بڕوای ئێوە کێیە؟
021
Rudaw @rudawmedia.bsky.social · 24/02/2025
هەشت ساڵە رۆژنامەڤانە خۆشەویست و بوێرەکەی رووداو لەسەر شاشەکان نییە، بەڵام لە دڵی هەموواندا زیندووە ئەم ساڵیش خەڵاتی شیفا گەردی دەبەخشرێتە ژنە رۆژنامەڤانێکی ئازا و چالاک
020
Rudaw @rudawmedia.bsky.social · 24/02/2025
بەراورد بە ئامارەکانی پێشوو، ژمارەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان نزیکەی 3٪ زیادیکردووە بریکاری وەزارەتی پلاندانانی عێراق دەڵێت، ژمارەیەک قەزا و ناحیە هەژمارنەکراون کە لەژێر دەسەڵاتی هەرێمی کوردستانن، بەڵام لەڕووی ئیدارییەوە سەر بە عێراقن
020
Rudaw @rudawmedia.bsky.social · 24/02/2025
بەپێی ئەنجامەکانی سەرژمێری، رێژەی نەخوێندەواری لە هەرێمی کوردستان زیاترە بەراورد بە شارەکانی عێراق داتای زیاتر بزانە rudaw.net/sorani/middl...
010
Rudaw @rudawmedia.bsky.social · 24/02/2025
ژمارەی دانیشتووانی عێراق و هەرێمی کوردستان 46 ملیۆن کەسی تێپەڕاند
000
Rudaw @rudawmedia.bsky.social · 18/02/2025
هەڤپەیڤینێکی تایبەت و گرنگ لەسەر دۆخی هەستیاری ئێستای کورد لەسەر ئاستی جیهان چاوەڕێ بن، ئەمشەو کاژێر 21:00.
000
Rudaw @rudawmedia.bsky.social · 11/02/2025
بەپێی راپرسییەکی بینەران لە کوردستان، رووداو یەکەمی بێ رکابەرە لە گەیاندنی هەواڵ و 'لەگەڵ رەنج' پڕبینەرترین بەرنامەیە
000
Rudaw @rudawmedia.bsky.social · 08/02/2025
دیمەنێکی چیای (سەرچوور) لە سنووری سلێمانی؛ بەفر سپی کردووە و بەشێک لە هاونیشتمانییان بۆ شەڕەبەفر دەچنە ناوچەکە ئەمیر عومەر وێنەکانی تایبەت بۆ رووداو ناردوون
010
Rudaw @rudawmedia.bsky.social · 20/01/2025
بەفربارینەکە سەرتاسەرییە و زۆرینەی ناوچە شاخاوییەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە؛ ئەم دیمەنانە سنووری هەورامانن لە پارێزگای هەڵەبجە وێنەکان: فەلاح کوڵکنی تایبەت بە رووداو
030
Rudaw @rudawmedia.bsky.social · 19/01/2025
دوای جەنگێکی دوورودرێژ و گیانلەدەستدانی هەزاران کەس، ئاگربەست جێبەجێکرا و خەڵکی غەززە و ئیسرائیل شەش هەفتەی ئارامیان لەبەردەم دەبێت www.rudaw.net/sorani/middl...
010
Rudaw @rudawmedia.bsky.social · 19/01/2025
قەدەخەکردنی تیکتۆک لە ئەمریکا جێبەجێکرا؛ بەکارهێنەران کاتێک ئەپەکە دەکەنەوە پێیان دەگوترێت: یاسای قەدەخەکردنی تیکتۆک لە ئەمریکا جێبەجێ کرا؛ بەداخەوە ئەوەش بە مانای ئەوەیە کە ناتوانیت لە ئێستاوە تیکتۆک بەکاربهێنیت. خۆشحاڵین کە سەرۆک ترەمپ بەنیازە کارمان لەگەڵ بکات بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک
010
Rudaw @rudawmedia.bsky.social · 13/01/2025
ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لە 6 مانگدا پڕۆژەی فریاگوزاریی ئاوی هەولێر تەواودەکرێت و ئیدی کێشەی کەمئاوی کۆتایی دێت زانیاریی زیاتر: www.rudaw.net/sorani/kurdi...
010
Rudaw @rudawmedia.bsky.social · 31/12/2024
د. عەبدوڵڵا شێرکاوەیی، گوتەبێژی یەکێتیی زانایان: چ عەجەب رەخنە لە سەری ساڵ دەگیرێ! کەچی هەموو حیساب و بەروارێک بەو تەقویمە رێک دەخرێ و لە هەموو رۆژەکانی ساڵ پەیڕەو دەکرێ و هەموو وڵاتانی ئیسلامیش بەکاری دێنن.
010
Rudaw @rudawmedia.bsky.social · 31/12/2024
تۆش لە چاڵنجەکە بەشداربە و بە وێنەیەک ماڵئاوایی لە 2024 بکە لەم لینکەوە ستۆریی رووداو بەکاربهێنە بۆ دانانی وێنەکەت www.instagram.com/stories/ruda...
010
Rudaw @rudawmedia.bsky.social · 29/12/2024
ئەو سەرچاوەیە گوتی: 430 ملیار دیناری تەواوکەری مووچەی مانگی 11یە و 570 ملیار دینارەکەی دیکەیش بۆ مووچەی مانگی 12یە. زیاتر بخوێنەوە: www.rudaw.net/sorani/busin...
010
Rudaw @rudawmedia.bsky.social · 22/12/2024
وێنەیەکی ناخهەژێن لە گۆڕەبەکۆمەڵەکەی سەماوە؛ پێڵاوی دایکێک کە هێشتا ئێسک و پەنجەکانی تێدا ماوە و شی نەبوونەتەوە وێنە: هۆرڤان رەفعەت - رووداو
040
Rudaw @rudawmedia.bsky.social · 17/12/2024
سەرۆک بارزانی لە رۆژی ئاڵادا رایگەیاند، "ئاڵای کوردستان هەڵگری پەیامی ئاشتی و پێکەوەژیان و خۆڕاگری و قوربانیدانی گەلی کوردستانە".
010
Rudaw @rudawmedia.bsky.social · 15/12/2024
rudaw.net
سەرۆک بارزانی: پێشوازی لە گوتەکانی ئەحمەد شەرع لەبارەی گەلی کورد لە سووریا دەکەین
.
000
Rudaw @rudawmedia.bsky.social · 15/12/2024
لە دیمەشق ملیۆنێک لیرەی سووری بە 150 هەزار دینارە، کەچی لە هەرێمی کوردستان بە 515 هەزار دینارە.
010
Rudaw @rudawmedia.bsky.social · 14/12/2024
بەهای لیرەی سووری بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و گەیشتووە بە بەرزترین ئاستی چەند ساڵی رابردوو، تەنیا لە دوو رۆژی رابردوو 100 هەزار دینار بەرزبووەتەوە. www.rudaw.net/sorani/busin...
030
Rudaw @rudawmedia.bsky.social · 12/12/2024
www.rudaw.net/sorani/middl...
rudaw.net
گەشەپێدانی مافى مرۆڤ لە سووریا: 800 کچ و ژنى ئێزدى لە زیندانەکانی جەبهەتولنوسرە دان
نوێنەرى رێکخراوى گەشەپێدانى مافى مرۆڤ لە سووریا رایگەیاند، جەبهەتولنوسرە (دەستەی تەحریری شامی ئێستا) زیندانێکى هەیە، کە تاوەکو ئێستاش هەر ماوە و نزیکەى 800 کچ و ژنى ئێزدیی تێدایە، جگە لەوە گومان دەکرێ...
020
Rudaw @rudawmedia.bsky.social · 11/12/2024
نێچیرڤان بارزانی: به‌ رێزه‌وه‌ ره‌نج و قوربانیدانی ئافره‌تان و رۆڵی یەکێتیی ئافره‌تانی کوردستان بەبیر ده‌هێنینەوە و پشتگیریی تەواومان بۆ کار و هەوڵەکانی لەپێناو پاراستنی مافەکانی ئافره‌تان و بنیاتنانی کۆمەڵگایەکی پێشکەوتووتردا له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌کسانی و دادپه‌روه‌ری، دووپات دەکەینەوە.
020
Rudaw @rudawmedia.bsky.social · 10/12/2024
هەولێر و بەغدا لەسەر گواستنەوەى 430 ملیار دینار بۆ سەر پارەى مووچەى هەرێمى کوردستان رێککەوتوون و بەوەش کورتهێنانى مووچەى سێ مانگى کۆتایی ئەم ساڵ چارەسەر کراوە. www.rudaw.net/sorani/busin...
000
Rudaw @rudawmedia.bsky.social · 09/12/2024
سەرۆکی کاتیی پەرلەمانی کوردستان بانگهێشتی پەرلەمانتارانی کردووە بۆ دانیشتنی پەرلەمان و هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی، بەڵام دیوانی پەرلەمان دەڵێت، بانگهێشت و بەرنامەی کاری پەرلەمان لە ماڵپەڕی فەرمیی پەرلەمان بڵاودەکرێتەوە نەوەک لە فەیسبووک
010
Rudaw @rudawmedia.bsky.social · 09/12/2024
www.rudaw.net/sorani/kurdi...
rudaw.net
بەهۆی پیسکردنی ژینگە 153 سکاڵا دژی موەلیدەکانی هەولێر تۆماردەکرێن
رووداو دیجیتاڵبەڕێوەبەری ژینگەی هەولێر دەڵێت، لەسەر فەرمانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لێپرسینەوە لە هەموو ئەو شوێنانە دەکەن کە بوونەتە هۆی پیسبوونی ژینگەی هەولێر. دەشڵێت، دژی دووکەڵی موەلیدەکان 15...
030
Rudaw @rudawmedia.bsky.social · 08/12/2024
دوو ئەفسەری باڵای سووریا بە ئاژانسی رۆیتەرزیان راگەیاندووە، ئەسەد بە فڕۆکەیەک دیمەشقی بەرەو شوێنێکی نادیار جێهێشتووە www.rudaw.net/sorani/middl...
010
Rudaw @rudawmedia.bsky.social · 08/12/2024
مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە یەکەمین هەڵوێستیدا لە بارەی کۆتاییهاتنی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد دەڵێت: ئێمە لە سووریا بە ساتێکی مێژوویدا دەڕۆین لە کاتێکدا رووخانی رژێمی سەرکوتکار لە دیمەشق دەبینین
011
Rudaw @rudawmedia.bsky.social · 08/12/2024
گفتوگۆ و دیداری نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئیلۆن مەسک، دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان لە رێوڕەسمی کردنەوەی کاتێدراڵی نۆتردام لە پاریس
000
Rudaw @rudawmedia.bsky.social · 08/12/2024
دوای 24 ساڵ حوکمڕانی، بەشار ئەسەد پایتەختەکەی خۆی جێهێشت و ئێستا دیمەشق لەدەستی گرووپە چەکدارە ئۆپۆزیسیۆنەکاندایە
000
Rudaw @rudawmedia.bsky.social · 08/12/2024
وێنەی دیداری نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا لە پاریس
000
Rudaw @rudawmedia.bsky.social · 07/12/2024
www.rudaw.net/sorani/world...
rudaw.net
نێچیرڤان بارزانی لە پاریس بەشداریی کردنەوەی کاتێدرالی نۆتردام دەکات
وا بڕیارە رێوڕەسمەکە ئەمڕۆ شەممە، 7ـی کانوونی یەکەم کاژێر 7:00ـی ئێوارە بەکاتی پاریس [کاژێر 9:00ـی شەو بە کاتی هەولێر] دەستپێبکات و بەو بۆنەیەوە ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی وڵاتەکە گوتارێک پێشکێش دەکات.
010
Rudaw @rudawmedia.bsky.social · 05/12/2024
youtube.com
دیار کوردە دوای وەرگرتنی خەڵات لە ئەمریکا، چیرۆکی شەهیدبوونی شیفا گەردیی بەبیری هەمووان هێنایەوە
YouTube video by Rudaw Media Network
020
Rudaw @rudawmedia.bsky.social · 05/12/2024
دیار کوردە و نینای هاوژینی، لە چاوەڕوانیی وەرگرتنی خەڵاتە گەورەکەدان. هاوکارمان دیار کوردە وەکو یەکێک لە نایابترین پەیامنێرانی بیانی لە ئەمریکا خەڵات دەکرێت
020
Rudaw @rudawmedia.bsky.social · 04/12/2024
کەمێکی دیکە لە ئەوپەڕی دنیاوە هاوکارمان دیار کوردە وەکو یەکێک لە نایابترین پەیامنێرانی بیانی لە ئەمریکا خەڵاتێکی گرنگ وەردەگرێت
020
Rudaw @rudawmedia.bsky.social · 03/12/2024
www.rudaw.net/sorani/world...
rudaw.net
نێچیرڤان بارزانی بەشداریی کردنەوەی کاتێدرالی نۆتردام دەکات لە پاریس
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەسەر داوەتی سەرۆکی فەرەنسا، بەشداری سەرلەنوێ کردنەوەی کادرایی نۆتردام دەکات لە پاریس .
010
Rudaw @rudawmedia.bsky.social · 02/12/2024
بەپەلە؛ پەیامنێری رووداو: لە پەرلەمانی کوردستان زەنگی ئاگادارکردنەوە لێدرایەوە و بڕیارە کۆبوونەوەی پەرلەمان دەستپێبکاتەوە
010
Rudaw @rudawmedia.bsky.social · 02/12/2024
بەهۆی بەشداریکردنی لە یەکەم دانیشتنی پەرلەمان و پابەندنەبوون بە بڕیاری حیزبەکەی، کۆمەڵ هێرۆ عەتاری لە ریزەکانی دوورخستەوە
010
Rudaw @rudawmedia.bsky.social · 02/12/2024
ئەمڕۆ یەکەمین دانیشتنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەدەچێت. جێگری سەرۆکی دیوانی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، ئەگەر هەژماری پێویستی دەنگ بۆ هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان دروست نەبێت، "بە ناچاری دانیشتنەکە بە کراوەیی دەهێڵدرێتەوە".
000
Rudaw @rudawmedia.bsky.social · 01/12/2024
ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی بڵاوکردنەوەی هۆشیارییە لەبارەی نەخۆشیی ئەیدز. بەگوێرەی وەزارەتی تەندروستی، تەنیا ئەم ساڵ لە هەرێمی کوردستان 87 تووشبووی نوێی نەخۆشییەکە تۆمارکراون. زانیاریی زیاتر: www.rudaw.net/sorani/healt...
000
Rudaw @rudawmedia.bsky.social · 01/12/2024
لەگەڵ زیادبوونی گرژییەکان لە سووریا، گوتەبێژی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) رایدەگەیێنێت: هەمیشە بۆ پاراستن و بەرگریکردن لە گەل و خاکی خۆمان ئامادەین
000
Rudaw @rudawmedia.bsky.social · 01/12/2024
وێنە؛ بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆڕبەندی 'هزری ئیسلامی' لە هەولێر بەڕێوەدەچێت کە لەلایەن رێکخراوی رۆشنبیریی مستەفا زەڵمییەوە ساز کراوە. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو
010
Rudaw @rudawmedia.bsky.social · 01/12/2024
www.rudaw.net/sorani/world...
rudaw.net
ئەمریکا: هیچ پەیوەندییەکمان بە رووداوەکانی سووریاوە نییە
ئەمریکا لە یەکەم کاردانەوەیدا، لەبەرامبەر بە ئاڵۆزییە نوێیەکانی نێوخۆی سووریا رایگەیاند، سووریا و بەشار ئەسە بەهۆی پشت بەستنیان بە رووسیا و ئێران شاری حەلەبیان لەدەستدا.
000
Rudaw @rudawmedia.bsky.social · 30/11/2024
هاوڕێیەتیی کچ و کوڕ تاوەکو سەر دەمێنێتەوە یان بیریان لای شتی دیکەیە و دەگۆڕێت؟ ئەمشەو گفتوگۆیەکی گەرمە دەروون - کاژێر 21:00
010
Rudaw @rudawmedia.bsky.social · 28/11/2024
بەشێک لە مامۆستایانی سلێمانی و هەڵەبجە دەڵێن، یەکشەممە بایکۆت دەستپێدەکەن و یەکێتیی مامۆستایانیش داوا دەکات پێش یەکشەممە مووچە دابەش بکرێت. زانیاریی زیاتر لەم لینکەیە www.rudaw.net/sorani/kurdi...
040